سوپای لوبنان هاتە پاڵ خۆپیشاندەران
  2019-10-19       633       
سوپای لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند و داوای گۆڕانکاری ئاشتی لە وڵاتەکەدا دەکات.

ئاوێنه‌: فەرماندەیی سوپای لوبنان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران دەکەن، داواش لە خۆپیشاندەران دەکەن هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بن و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان بکەن.

لای خۆیەوە کەناڵی عەرەبییەی سعودی ئاماژەی بەوەکردوە، بە هەزاران خۆپیشاندەری ناڕایی لە ناوەڕاستی بەیروت بەردەوامن لە خۆپیشاندان و داوای گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتەدا دەکەن.

ئەوەشی خستوەتەڕو، هێزەکانی سەر بە بزوتنەوەی ئەمەل ''سەر بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانن'' هێرشیانکردوەتە سەر خۆپیشاندەران لە ناوچەکانی باشوری لوبنان.

کەناڵەکە رونیکردەوە، خۆپیشاندان نەک بە تەنها بەیروت بەڵکو زۆرینەی شارەکانی باشوری لوبنانیشی گرتوەتەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حزبوڵای لوبنادایە و خۆپیشاندەرانیش دژی گەندەڵی و دەسەڵاتی حکومڕان لەو ناوچەیە خۆپیشاندان.

کەناڵی فەرمی لوبنانیش لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، رێگای گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی رەفیق حەریری “تاکەی فڕۆکەخانەی وڵاتەکە” داخراوە، بەڵام گەشتەکانی فڕۆکەخانەیبەردەوامن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×