2019-11-02   1487     
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ناردنەوەی چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش هەرەشە لە ئەورووپا دەکات.
ئاوێنه: ئەمڕۆ، شەممە، ٢ی تشرینی دووەمی، ٢٠١٩، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کرد و رایگەیاند: چەکدارە دەستبەسەرکراوەکانی داعش، دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
وەزیری ناوخۆی تورکیا روونیشی کردەوە، تورکیا ئوتێل نییە و مانەوەی چەکدارانی داعش قبووڵ ناکەن.
ئەم لێدوانەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا چەندین جار بە کردنەوەی دەرگای پەنابەران هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە و بەهۆی دژایەتی چەند وڵاتێکی ئەورووپاوە بۆ هێرشی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا گرژیی تێکەوت.
ئەم هەڕەشەی تورکیا لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ژمارەیهکی زۆر چەکداری داعش لەلای تورکیا دەستبەسەرکراون و زۆربەیان هاوڵاتی وڵاتانی ئەورووپان و دوای کەوتنی خەلافەتی داعش، ئەو وڵاتانە ئامادەنەبوون وەریان بگرنەوە.