گۆڤارێكی بەریتانی باس لە هۆكاری رازیبونی ترەمپ بە هێرشەكەی ئەردۆغان بۆ سەر رۆژئاوا دەكات
  2019-11-04       2874       

گۆڤارێكی بەریتانی دەڵێت؛ جارید كۆشنەر، زاوا و راوێژكاری سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، گڵۆپی سەوزی بۆ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە هەڵكردوە بۆ دەستیگركردنی رۆژنامەنوسی سعودی تیرۆركراو جەمال خاشوقچی، كە ساڵی رابردو لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لەئیستانبوڵ كوژرا. گۆڤارەكە دەشڵێت؛ تۆماری قسەكانی نێوان كۆشنەر و محەمەد بن سلێمان كەوتۆتە دەست میتی توركی و ئەردۆغان بەوە ترەمپ-ی رازی كردوە بە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە:  گۆڤاری بەریتانی "سپێكتەیتەر" لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردوە كە دیموكراتەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كە كار بۆ دورخستنەوەی ترەمپ دەكەن لە حەوت هەواڵدەر كەمتریان لەبەردەستدا نییە كە ئامادەن بەڵگە پێشكەش بكەن یاخود پێشكەشیان كردون سەبارەت بە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ چەند حكومەتێكی بیانی.

گۆڤارەكە دوای ئەوەی باسی لەوە كردوە كە بەڵگەكانی سیان لەو هەواڵدەرانە پەیوەستن بە پرسی ئۆكرانیاو داوای ترەمپ لە سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ دەستپێكردنی لێكۆڵینەوە لە جۆ بایدن، جێگری سەرۆكی پێشوی ئەمریكا، لەزاری سەرچاوەیەكەوە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لانیكەم یەكێك لە بەڵگەكانی ئەو هەواڵدەرانە پەیوەستە بە پەپوەندییەكی نێوان جارید كۆشنەر و محەمەد بن سەلمان-ەوە كە دۆستی نزیكی یەكدین.  

بەپێی سەرچاوەی گۆڤارەكە كۆشنەر گڵۆپی سەوزی هەڵكردوە بۆ دەستگیكردنی جەمال خاشوقی كە ساڵی رابردو لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستانبوڵ كوژراو دوای كوشتنیشی پارچەپارچە كرا. 

سەرچاوەیەكی دیكە لەگەڵ ئەوەی بە گۆڤارەكەی وتوە، ئەوە راستە. بانگەشەی ئەوەشی كردوە كە میتی توركی تۆماری قسەكانی نێوان كۆشنەر و محەمەد بن سەلمان-ی دەستكەوتوەو ئەردۆغان ئەوەی بەكارهێناوە بۆ ناچاركردنی ترەمپ بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری سوریا بەر لە دەستپێكردنی پەلامارەكەی سوپای توركیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×