کارمەندێکی پێشووی هەواڵگری بەریتانی لە تورکیا بە مردوویی دۆزرایەوە
  2019-11-13       978       
کارمەندێکی پێشووی هەواڵگری سەربازیی بەریتانیی لە بەردەم بینای ئۆفیسەکەیدا لە ناوچەی کاراکۆی ئیستانبوڵ بە مردوویی دۆزرایەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، جەیمس گوستاف ئێدوارد لەمەسوریەر، کارمەندی پێشووی هەواڵگری سەربازیی بەریتانی لە بەردەم بینای ئۆفیسەکەیدا لە ناوچەی کاراکۆی ئیستانبوڵ  بە مردوویی دۆزرایەوە.

هاوکات ئەوەی جیی سەرنجە چەپکە گوڵێک بەجێهێڵراوەو لەسەر نوسراوە سوپاس و بەپێی زانیاریەکان لە ئێوارەدا ئافرەتێک هاتۆتە بیناکەو، چەپکە گوڵێکی بەجێ هێشتووە.

لەنێو چەپکە گوڵەکەدا بەتێبینی نوسراوە، ''جەیمس زۆر بیرت دەکەن، بەڵام سوپاس بۆ هەموو ئەو شتانەی کردووتن کاتێک لەم دنیایەدا دەژیت. زۆر دڵخۆشین کە دەتوانین بەتۆبڵێین دۆستەکەمان. خۆشەویشتی هەمیشەیی. جولیە و مارک''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×