ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا
رایگه‌یاند؛ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ناوچه‌یه‌كی ئارام له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوڕات له‌سوریا
دروست بكرێت و كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به توركیا بسپێردرێت، به‌ڵام ره‌تیده‌كاته‌وه
له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتبنه رێككه‌وتن.
ئاوێنه: ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
توركیا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه ده‌كه‌ین مۆدێلێكی ناوچه‌ی ئارام هاوشێوه‌ی "ئیدلب" له منبج و
رۆژهه‌ڵاتی فوڕاتی سوریا دروست بكرێت و كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به توركیا
بسپێردرێت.
له‌سه‌ر پرسی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ڕێی منبج وتی"هه‌روەک
چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگەکه قسه‌مان كردوه،
له‌گه‌ڵ روسه‌كانیشدا رێككه‌وتوین"و دواتر رایگه‌یاند "دەبوایە ئەو نەخشەڕێگەیە
لە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا جێبەجێ بکرابایە. تاکتیکی سەرقاڵکردن سودی بۆ ھیچ کەسێک
نییە.
ئیبراهیم كاڵن ئه‌و هه‌واڵانه‌شی ره‌تكردنه‌وه كه باس
له‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر پرسی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا رێككه‌وتون و
وتیشی"ئه‌وه دوره له‌ڕاستییه‌وه‌و له‌مباره‌یه‌وه دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن."