پارێزەرەكەی: باری تەندروستی دەمیرتاش لەزیندان تێكچوەو نەبراوەتە نەخۆشخانە
  2019-12-02       669       

ئایگوڵ دەمیرتاش، خوشكی سەلاحەدین دەمیرتاش و پارێزەری تایبەتی ناوبراو، رایگەیاند، هەفتەی رابردو باری تەندروستی دەمیرتاش لەزیندان تێكچوەو بەوهۆیەوە بوراوەتەوە بەبێ ئەوەی ببرێتە نەخۆشخانە.

ئاوێنە: ئایگوڵ دەمیرتاش، كە خۆشكی سەڵاحەدین دەمیرتاشە، لەپێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توێتەر رایگەیاند، لە ٢٦ی١١ی٢٠١٩و لە سەعات ٥:٣٠ دا، دەمیرتاش سینگی ژان دەكات و ناتوانێت بە جوانی هەناسە بدات، بەوهۆیەوە لەهۆش خۆی چوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمیرتاش نەیتوانیوە بە جوانی هەناسە بدات و بوراوەتەوە، یەكەم كەس كە هاوكاری كردوە عەبدوڵا زەیدانی هاوڕێی بوە لە زیندان.

وتوشیەتی"لە زیندان بە هیچ شێوەیەك گرنگیان پێی نەداوە و تەنها پزیشكیان بانگ كردوە تا چارەسەری بكات، بەڵام خراپی رەوشی دەمیرتاش پێویستی بە بردنیەتی بۆ نەخۆشخانە".

ئایگوڵ لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا وتویەتی، داوامان لە ئیدارەی زیندان كردوە بەپەلە بیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام حەوت رۆژ بەسەر ئەو نەخۆشیەیدا تێپەڕیوە، كەچی نەبراوەتە نەخۆشخانەو هەر لە زیندان ماوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×