جەمیل باییک: پەکەکە نابێته‌ تەڤگەرێکی نەژادپەرست
  2019-12-06       2919       
جەمیل باییک

ئا: ئاوێنه‌

 

جەمیل باییک جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان -په‌كه‌كه‌-  نابێته‌ تەڤگەرێکی نەژادپەرست، به‌وته‌ی‌ ئه‌و، چونكه‌ لەسەرەتادا بە تەنها وەک بزوتنەوەیەکی کوردان دروستنەبو. وەک بزوتنەوەیەکی ئازادی دروستبو.

 

جەمیل باییک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان -کەجەکە- له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ فورات نیوز ڕایگه‌یاندووه‌، پەکەکە لە سەرەتادا بە تەنها وەک بزوتنەوەیەکی کوردان دروست نەبوو. وەک بزوتنەوەیەکی ئازادی دروست بوو، پێشکەوت و تێکۆشانی کرد. بەو هۆیەوە نەبوو بە تەڤگەرێکی نەژادپەرست. 


ئه‌و ده‌ڵێت، چۆن لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، داگیرکەری فاشیست و قڕکردن شەری کرد، بەو شێوەیە لەدژی دەرەبەگ، ئاغا، بەگ و سەروەرانیش تێکۆشانی کرد. بەو هۆیەوە گەل، ئایین و کلتورەکان متمانەیان پێ کرد. وەک بزوتنەوەیەکی ئازادی ئامانج، هێڵ، ڕەگەزەکانی خۆی بەم شێوەیە ڕاگەیاند و لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشانی کرد. 

راشیگه‌یاندووه‌، په‌كه‌كه‌ کادر و ڕێکخستنبوونی خۆی بە تەنها نەسپاردە کۆمەڵگای کوردی. خۆی سپاردە کادرە سۆسیالیست، ئازادیخواز، دیموکراتخواز و یەکسانخوازەکان. ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی یەکەمینی لەگەڵ حەقی کارەرە و کەمال پیر هاویشت. سەرەتا هیچ کوردێک خۆی بە هزری ڕێبەر ئاپۆ نەبەستەوە و ئەویش لەگەڵ ئەو دوو هەڤاڵە هەنگاوی سەرەتایی نا. دواتر ئەم کادر و ڕێکخستنەی دروست کرد. گەل، ئایین و کلکتورەکان کە ئەمەیان بینی، متمانەیەکی زۆریان پێکرد. پەکەکەیان وەک ڕێکخستنی خۆیان و تێکۆشانەکەشیان وەک تێکۆشانی خۆیان بینی.

جەمیل باییک رونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ لە کوردستان، سونی، عەلەوی، ئیزدی و هەموو ئایینەکان لە ناو ئەم تێکۆشانەدا جێی خۆیان دەگرن و بە هۆی ناسنامە و کلتوری خۆیان سەربەرزن. هەموو بۆچوون و ئایینەکان و کلتورە مەزڵومەکان، گیانی ئازاد و دیموکراتیکیان لە ناو ڕاستیی پەکەکە و ژیانی کۆمەڵگا و سیاسی دا بینیوە. لەسەر ئاستێک کە هیچ بزوتنەوەیەک نەیتوانیوە عەلەوی، سونی و ئێزدی و خریستانەکان لە کوردستان لە سەر تێکۆشانێکی هاوبەش بێنێتە لای یەکتر، پەکەکە ئەم کارەی کرد. 

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر لە بەرامبەر هەموو هێرشی پیلانگێری و تەکلیفی ماددی، گەل، کلتور و ئایین و مەزهەبەکان لەبەرامبەر داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن، ئەمە پەیوەندی بە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆوە هەیە.

جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی وەهایە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو بۆچوون و بەها کلتوریەکان بۆخۆی دەکاتە بناغە. ئەمەش لەهەمانکاتدا ڕاستی ڕێبەر ئاپۆیە. بەو هۆیەوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا عەرەب و سریانیان دەڵێن، ڕێبەر ئاپۆ بە تەنها ڕێبەری کوردان نییە. ڕێبەری ئێمەشە. ئەم هزرە لە جیهان و ڕٶژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو پێشەوە چووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×