وەزیری كشتوكاڵ لەسەر ساختەكردنی نوسراوێكی وەزارەتەكەی سكاڵای لەسەر كۆمپانیایەك تۆماركرد
  2019-12-08       2256       

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە سكاڵای یاساییان لەسەر كۆمپانیایەك تۆماركردوە كە هەڵساوە بە ساختەكردنی نوسراو بەناوی وەزارەت و وەزیری كشتوكاڵەوە بەمەبەستی هاوردەكردنی دوگی بەستو.

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەیانی، لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، داواکاری یاساییمان پێشکەش بە دادگا کرد، بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەری ساختەکردنی نوسراو بەناوی وەزارەت و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتوشیەتی"بەمەبەستی هاوردەکردنی دوگی بەستو نوسراوەکە ساختەکرابو."

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ راگەیەندراوەكەدا وێنەیەكی سكاڵاكەی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 8/12/2019 پێشكەشی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێری كردوە.

لەسكاڵاكەدا هاتوە"بەمەسەتی وەرگرتنی رێكاری یاسایی بۆ جوڵاندنی سكاڵا دژی كۆمپانیای ئەنسكۆ بۆ بازرگانی گشتی كە هەڵساوە بە ساختەكردنی نوسراوی وەزارەتمان، بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەین رێكاری یاسایی پێویست وەربگیرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×