بۆنی گەنم؛ تێكستی كۆمەڵێك لە گۆرانییەكانییەكانی "داریوش" دەكرێنە كوردی
  2019-12-16       1132       

تێكستی كۆمەڵیك لە گۆرانییەكانی هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی "داریوش" دەكرێنە كوردو لەچوارچێوەی كتێبێكدا بڵاودەكرێنەوە.

ئاوێنە: تێكستی ئەو كۆمەڵە گۆرانییەی هونەرمەند "داریوشی ئیقبالی" لەلایەن نوسەر پشكۆ ناكام-ەوە لەزمانی فارسییەوە وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ئەركی لەچاپدانی لەئەستۆ گرتوە.

بۆنی گەنم یان "بۆنی خۆشی گەنم"، شیعری شاعیری ئێرانی "شەهریار قەنبەری"یەو ساڵی 1972 لەلایەن داریوش ئیقبالی-یەوە كراوەتە گۆرانی و ئەلبومی گۆرانییەكانی داریوش لەو ساڵەدا بەهەمان ناوەوە بڵاوبۆتەوە.

دەوترێت داریوش ئیقبالی و شەهریار قەنبەری لەسەر ئەو گۆرانییە لە دەیەی حەفتاكانی سەدەی رابردودا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو كاتی ئێرانەوە خراونەتە زیندان.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×