ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پاسێكی سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌باشوری
رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كرده ئامانج و به‌پێی میدیای ره‌سمی ئێران لانیكه‌م 20 كه‌سی سوپای پاسداران كوژراون و 20ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ره‌سمی ئێران(ئیرنا) كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر
پاسێك كه هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی گواستۆته‌وه له‌ناوچه‌ی "چانعه‌لی"
له‌سه‌ر رێگه‌ی خاش-زاهیدان-ی سه‌ر به پارێزگای سیستان و بلوجستان له‌باشوری
رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه باسی له‌وه
كردوه كه ئه‌و كرده‌وه‌یه تیرۆریستی بوه‌و ده‌وترێت تێیدا لانیكه‌م 20 كه‌سی سوپای پاسداران كوژراون و 20ی دیكه‌ش برینداربون.