ئەردۆغان: هێشتا پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا تەمومژاوییە
  2019-02-14       564       

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاند هێشتا پرسی كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا تەمومژاوییە و جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی دەیەوێت بە هەماهەنگی مۆسكۆ لەپەیوەست بە ناوچەی ئارامەوە لەسوریا هەنگاو بنێت.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵیكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا لە سوچی روسیا بەر لە كۆبونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی روسیا، رایگەیاند؛ هێشتا پرسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا تەمومژیی تێدایە.

سەرۆكی توركیا هێمای بۆ ئەوەش كرد كە وڵاتەكەی دەیەوێت بە هەماهەنگی لە مۆسكۆ لە پەیوەست بە ناوچەی ئارامەوە لە باكوری سوریا هەنگاو بنێت.

ئەردۆغان پێداگریشی لەسەر ئەوە كرد كە یەكپارچەیی خاكی سوریا بەدی نایەت ئەگەر یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لەناوچەكە نەكرێنە دەرەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاو حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لە سوچی روسیان و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا بۆ تاووتوێكردنی پرسی سوریا كۆببنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×