روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی
مرۆڤ رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ناوچه‌ی "شوحه‌یل" له‌به‌ری
رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زور كاروانێكی ئۆتۆمبێل كرێكاران و ته‌كنیككارانی نه‌وت
و چه‌ند هێزێكی شه‌ڕڤانانی كردۆته ئامانج و له‌ئه‌نجامدا 20 كه‌س كوژراون كه شه‌ش
كه‌سیان له‌هێزه‌كانی به‌رگری ناوخۆیین.
ئاوێنه: روانگه‌ی
سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه‌پێكراوه‌وه
بڵاویكردۆته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه
دوای ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی شوحه‌یل راگیراوه له‌كاتێكدا كاروانێكی كرێكاران و ته‌كنیككارانی
بواری نه‌وت و چه‌ند شه‌ڕڤانێك به ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون له‌دوره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش
كردوه كه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 20 كه‌س كوژراون كه شه‌شیان له هێزه‌كانی
شه‌ڕڤانانن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه
ژماره‌ی كوژراون ره‌نگه به‌رزببێته‌وه به‌هۆی بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له
بریندارانی كه برینه‌كه‌یان سه‌خته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردۆته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی
بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌نزیك شارۆچكه‌ی شوحه‌یل له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و
تێیدا 15 مه‌ده‌نی كوژراون.
باسی له‌وه‌ش كردوه
كه ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆتۆمبێلێكی كارمه‌ندانی كێڵگه‌ی
نه‌وتی "عومه‌ر"ی كردۆته ئامانج كاتێك له كێڵگه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.