داواكاری گشتی، چونەدەرەوەی لە براو خوشكێكی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانیكراوی
پەكەكە، لەتوركیا قەدەغە كرد.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی فوڕات نیوز، داواكاری گشتی شاری ڕوحای باكوری كوردستان
له‌چوارچێوه‌ی پشكنینی دادیدا، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی و‌ڵاتی له فاتمه ئۆجالان و محه‌مه‌د
ئۆجالان خوشك و برای عه‌بدوڵا ئۆجالاندا قه‌ده‌غه كرد.
به نوسراوێكی رەسمی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشكنینی دادی سه‌ر به
داواكاری گشتیی ڕوحا خوشك و براكەی ئۆجالان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه چونه‌ده‌ره‌وه‌ی
و‌ڵاتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
بڕیاره‌كه ده‌رباره‌ی فاتمه و محه‌مه‌د ئۆجالان له هه‌مان ڕۆژدا ده‌ركراوه.
له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی بۆ فاتمه ئۆجالان و محه‌مه‌د ئۆجالان نێردراوه،
بڕیاری ڕۆژی ٧ی شوباتی شه‌شه‌مین دادگای سزادانی ڕوحا كراوه‌ته بیانو بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات.
تیایدا هاتوه، ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كرێن، ئه‌وا دادگا
بڕیاری زیندانیكردن یان بڕیارێكی دیكه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشێن ده‌دات.