14 چەكداری سەر بەتوركیا له‌لیبیا كوژران
  2020-01-14       1502       
روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكردوە، 14 چەكداری سەر بەو هێزانەی كە توركیا پشتیوانیان دەكات لەسوریاوە رەوانەی لیبیا كراون كوژراون. 

ئاوێنه‌: روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت "توركیا 100 چەكداری سەربەو هێزەكانی كەلەسوریا پشتیوانیان دەكات رەوانەی لیبیا كردوە بۆ شەڕكردن بەرامبەر هێزەكانی نیشتمانی لیبیا".

دەشڵێت ''14 چەكداری سەر بەو هێزانە كە پێكهاتوون لە لیوای موعتەسەم و حەمزە كوژراون، پیشتریش سێ چەكداری تر كوژرا بوون".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×