ئاژانسی سانا: بەهیچ شێوەیەك باسی هێرشی هاوبەشی توركیا و سوریا لە دژی یەپەگە نەكراوە
  2020-01-15       950       
ئاژانسی هەواڵی سانای سوری، هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرزی رەتكردەوە سەبارەت بە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان سوریا و توركیا لە مۆسكۆ بۆ هێرشكردنە سەر كورد لە خۆرهەڵاتی روباری فورات و باكوری سوریا. 

ئاوێنه‌: ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەشكردوە، گفتوگۆكانی مۆسكۆ لە نێوان سوریا و توركیا بۆ قسەكردن لەسەر كشانەوەی توركیا لەسەرجەم ناوچەكانی خاكی سوریا و بەهیچ شێوەیەك باسی ئەگەری پرۆسەی هاوبەش لە دژی هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل، یەپەگە نەكراوە. 

رۆژی دوو شەممە هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی بە نێوەندگیری روسیا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە، ئەوەش بە یەكەم كۆبوونەوە و پەیوەندی فەرمی نێوان ئەنكەرە و دیمەشق لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو دادەنرێت. 

پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا و هاوتا سورییەكەی لە كۆبوونەوەكەی مۆسكۆ تاوتوێی راگرتنی شەڕیان لە ئیدلب كردوە، لەگەڵ ئەگەری كاری هاوبەش لە دژی هەبوونی كورد لە ناوچەكانی باكوری سوریا. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×