2020-01-23   480     
فەيسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزيرى دەرەوەی سعوديە رايگەياند ''ئەوان ئامادەن لەگەڵ ئێران وتووێژ بكەن، بەڵام ئەوە بە تەواوەتى پەيوەستە بە ئيدارەى تارانەوە''.
ئاوێنه: ئال سعود لە ميانى بەشداريكردنى لە كۆربەندى ئابوورى جيهانى لە داڤۆس، پەيوەندى نێوان رياز-تاران بۆ رۆژنامەنووسان شيكردەوە.
وەزيرى دەرەوەى سعووديە، رايگەياند 'دەبێت ئێران ئەوە قبوڵ بكات كە بە گرتنەبەرى توندوتيژى چيتر نايگەێنێتە ئامانجەكانى لە ناوچەكە و وتى: ''ئەمە دەبێتە پێشمەرجێك بۆ وتووێژى دووقۆڵى''.
ئال سعود جهختی لهوهش كردهوه: ''ئامادەين بۆ وتوێژ لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەمە بە تەواوەتى لەدەستى ئێراندايە''.