ئەمریکا پێدانی گرین کارت قورس دەکات
  2020-01-29       696       
دادگای باڵای ئەمریکا داواکاریەکەی دۆناڵد ترەمپی پەسەند کرد، دۆناڵد ترەمپ داوای کردبوو کە لە پێدانی ''گرین کارت'' ڕەچاوی ئەوە بکرێت ئەو کەسەی کە کارتەکەی پێ دەدرێت سودی بۆ ئەمریکا هەبێت، ئەو کەسانەی کە سودیان بۆ ئەمریکا نییە گرین کارتیان پێ نەدرێت.

ئاوێنه‌: ئەم داواکاریەی ترەمپ لەلایەن دادگای باڵای ئەمریکاوە بە زۆرینەی دەنگ ٥ بەرابەر ٤ پەسەندکرا.

بەپێی ئەم یاسا نوێیەش ئەو کەسەی کە داواکاری بۆ وەرگرتنی گرین کارت پێشکەش دەکات لێکدانەوەی بۆ دەکرێت ئەگەر ببێت بە بار بەسەر ئەمریکاوە ئەوا پێدانی گرین کارت پێی ڕەت دەکرێتەوە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە لە پێشوودا پاڵپشتیان لە ئەمریکا وەرگرتووە ئەوا گرین کارتیان پێ نادرێت.

لەمەولا ئەو کەسانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ وەرگرتنی گرین کارت باری دارایان لێکدەدرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پرسیاری باری داری و کار و بڕی ئەو موچەیەی کە لە وڵاتەکەی خۆیاندا وەری دەگرن وەک پرسیار بە وردی لێیان دەکرێت.

ئەو کەسانەی کە لە ڕوی تەندروستی و خواردن و کرێوە هەرشتێکیان لە ئەمریکا وەرگرتبێت لەبەر ئەوەی کە لە ڕوی دارایاوە ئەو پاڵپشتیانەیان وەرگرتووە بە هیچ شێوەیەک “گرین کارت” پێ نادرێت.

لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی ئەو کەسانە دەکرێت کە داواکاری پێشکەش دەکەن هەروەها هەرکەسێک بە تاوانێکەوە تێوەگلابێت ئەوا بە هیچ شێوەیەک ” گرین کارت” پێ نادرێت.

ترەمپ دەربارەی گرین کارت بۆچونی جیاوازی هەیە و دەڵێت ٪٦٦ ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی وەرگرتنی ''گرین کارت'' هاتونەتە ئەمریکاوە بەهۆی هەبونی پەیوەندی لەگەڵ خزم و کەسەکانیان هاتونەتە ئەمریکا و ٪٢٢ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی هاتوون، ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هەتوون زۆربەیان لە ڕووی کارەوە بە  بڕێکی کەم کار دەکەن و باری دارایان باش نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×