دەستلەكاركێشانەوەی موحەمەد جەواد زەریف قبوڵ نەكراوە، لەمبارەیەوە بەرپرسی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران مەحمود واعزی رەتیدەكاتەوە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دەستلەكاركێشانەوەكەی موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی قبوڵ كردبێت.
ئاوێنە: مەحمود واعزی رەتیدەكاتەوە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران دەستلەكاركێشانەوەكەی موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانی قبوڵ كردبێت، شەوی رابردو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی له‌یادی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی فاتیمه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.
جه‌واد زه‌ریف نوسیویه‌تی"سوپاسم بۆ گه‌وره‌یی خه‌ڵكی ئازیز‌و دلێری ئێران و به‌رپرسانی رێزدار هه‌یه له‌ماوه‌ی 67 مانگی رابردودا. له‌دڵه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ناتوانم له‌خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بم، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م بۆ هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كه له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردندا هه‌مبوبێت. شاد‌و سه‌ربه‌رز بن."