2020-02-19   722     
ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداو لێپرسراوانی پزیشكیش تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەو كەسانە توشی هەوكردنێكی توندی رێڕەوی هەناسەدان بوون.
ئاوێنه: ئەمڕۆ بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتیەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند: ئەنجامی پشكنینە سەرەتاییەكان تەئكید لەسەر ئەوەدەكاتەوە كە دوو كەس لەشاری قومی باشوری تارانی پایتەخت توشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون.
دوای تێپەڕبوونی چەند سەعاتێكی بەسەر بڵاوكردنەوەیدا، ئەو دوو هاووڵاتییە ئێرانییە گیانیان لەدەستدا.
لەوبارەیەوە سەرۆكی زانكۆی قوم بۆ زانستە پزیشكییەكان رایگەیاند: ئەو دوو كەسەی توشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بەهۆی هەوكردنێكی توندی رێڕەوی هەناسەدانەوە گیانیان لەدەستدا.
شایەنی باسە كۆمیسیۆنی ته‌ندروستی چین له باره‌ی دوایین ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیەنراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ئێستا دوو هه‌زار و پێنج كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی توشبووانیش به ڤایرۆسه‌كه بۆ ٧٤ هه‌زار و ١٨٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی ١١ هه‌زار و ٩٧٧یان ناجێگیره.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان لێده‌كرێت گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و ٢٤٨ كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ ١٣٥ هه‌زار و ٨٨١ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ١٤ هه‌زار و ٣٧٦ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و چاكبوونه‌وه‌یان نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.