لە چین ١٠٨ کەسی دیکە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
  2020-02-20       466       
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی هوبەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن ڕوو لە زیادبوون دەکات. بە گوێرەی ئامارەکانی لیژنەی تەندرووستی نیشتیمانی چین، دوێنێ ١٠٨ کەسی دیکەش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٢ هەزار و ١٠٠ کەس بەرز بووەوە.

ئاوێنه‌: بە پێی ئامارەکانی لیژنەی تەندرووستی نیشتیمانی چین دوێنێ ٣٩٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە ئەوە کەمترین ژمارەی تووشبوونە بە ڤایرۆسەکە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو.

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە وردی لێکۆڵینەوە لە کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەکەین بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووین بە خاڵێکی وەرچەرخان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×