هاوڵاتیانی ئێرانی کۆرۆنایان بۆ 6 وڵاتی عەرەبی گواستۆتەوە
  2020-02-25       1059       

پاش ئەوەی هەفتەی رابردو، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنای راگەیاند، لەماوەی دو رۆژی رابردوشدا شەش وڵاتی عەرەبی کۆرۆنایان لەئێرانەوە هاوردە کردوە لەڕێگای 27 هاوڵاتی ئێرانی کە پێشتر سەردانی وڵاتەکەیان کردوە.

ئاوێنه‌: هەریەک لەوڵاتانی کوەیت، عێراق، لوبنان، عومان، ئیمارات، بەحرەین یەکەمین حاڵەتی کۆرۆنایان بەهۆی گەشتیاری ئێرانییەوە راگەیاند، هاوکات 11 وڵاتی دیکەش کە سنورەکانیان لەگەڵ ئێراندایە جموجوڵە ئاسمانی و زەمینییەکانیان لەگەڵ ئێران داخستوە.

تائێستا 95 حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا لەکۆماری ئیسلامی ئێران تۆمارکراوە، 15 کەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.

دوێنێ ئەندامێکی پەرلەمانی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی کەمتەرخەمی کردوە و تەنها لەشاری قوم، 50 کەس بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردون.

دواتر کیانوش جاهانپور، وەزیری تەندروستی هەواڵەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو رێژەیەی مردن تائێستا لەهەمو ئێرانیش تۆمارنەکراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×