وەزارەتی تەندروستی عێراق: حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا لە كەركوك تۆماركرا
  2020-02-27       1162       

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمشەو(پێنجشەممە)، رایگەیاند، حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای كەركوك تۆماركراوە كە پیاوێكی 51 ساڵانەو ماوەیەك لەمەوبەر بە ئێران گەڕاوەتەوە.

ئاوێنە: دكتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، حاڵەتێكی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە كەركوك تۆماركراوە كە پیاوێكی 51 ساڵانەو پێشتر لە ئێران گەڕاوەتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو پیاوە لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستییەوە چاودێریكراوەو لەئەنجامی پشكنینەكانی دەركەوتوە كە توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایەو ئێستاش لە یەكێك لە نەخۆشخاخە تایبەتەكانە بۆ چاودێریكردنی دۆخی تەندروستی. 

ئەوەش پێنجەم حاڵەتی توشبونە بە ڤایرۆسەكە لە پارێزگای كەركوك و حەوتەم حاڵەتە لەسەر ئاستی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×