2020-03-08   484     
سوپای تورکیا کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی یهكه سهربازییهكانی سەر سنووری سووریا کرد و لە دەورووبەری ئیدلب جێگیردەکرێن.
درەنگانی شەوی شەممە 8-3-2020 کاروانێکی سهربازیی كه لە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش و چەکی قورس پێکهاتبوون و له سهربازگهكانی شاره جیاوازهكانی توركیا رهوانهكرابوون، گەیشتە شارۆچکەی ئیسڵاحییەی سەر بە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان.
كاروانه سهربازییهکە رەوانەی فەرماندەی 106ی تۆپهاوێژی ئیسڵاحییە کرا، ئەو کاروانە سەربازییە رەوانەی خاڵەکانی چاودێری سوپای تورکیا دەکرێن لە سنووری پارێزگای ئیدلب لە سووریا.
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لە دژی حکومەتی سووریا لە ئیدلب دەستپێکردووە بەناوی "قەڵغانی بەهار" .