2020-03-10   759     
جۆزێپێ كۆنتێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، "به‌داخه‌وه ژماره‌ی مردووان و ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چاودێری ورددان پێمان ده‌ڵێن كه ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. ئیدی كات نه‌ماوه. هه‌موومان ده‌بێت له‌پێناو چاكه‌یه‌ك بۆ ئیتاڵیا واز له شتێك بهێنین. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون ده‌بێت خووڕه‌وشتمان بگۆڕین. ئیدی تاكه ناوچه‌ی سوور نییه، ته‌نها ئیتاڵیا، ئیتاڵیایه‌ك هه‌یه كه ده‌بێت بپارێزرێت. هه‌موو وڵات به ناوچه‌ی سوور راده‌گه‌یه‌نین".
ئاوێنە: له ئیتاڵیا كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته، نۆ هه‌زار و ١٧٢ و ژماره‌ی مردووانیش به ڤایرۆسه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٦٣ كه‌س، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته جۆزێپێ كۆنتێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره نائاساییانه‌ی راگه‌یاند كه وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ریانكردووه و له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆزێپێ كۆنتێ ئاماژه‌ی به ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرد و وتی، "به داخه‌وه ژماره‌ی مردووان و ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چاودێری ورددان پێمان ده‌ڵێن كه ژماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه. ئیدی كات نه‌ماوه. هه‌موومان ده‌بێت له‌پێناو چاكه‌یه‌ك بۆ ئیتاڵیا واز له شتێك بهێنین. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون ده‌بێت خووڕه‌وشتمان بگۆڕین. ئیدی تاكه ناوچه‌ی سوور نییه، ته‌نها ئیتاڵیا، ئیتاڵیایه‌ك هه‌یه كه ده‌بێت بپارێزرێت. هه‌موو وڵات به ناوچه‌ی سوور راده‌گه‌یه‌نین".
جۆزێپێ كۆنتێ باسی له‌وه كرد كه گه‌ڕانی سه‌ربه‌ستیان به وڵات‌دا سنوورداركردووه و رایگه‌یاند، "رێوشوێنه‌كان له‌ژێر ناوی ‘له ماڵه‌وه ده‌مێنمه‌وه’ واژوو ده‌كه‌م. جگه له‌و كارانه‌ی په‌سه‌ندكراون یان به‌هۆكاری ته‌ندروستی هیچ جووڵه‌یه‌كی دیكه نابێت و كۆبوونه‌وه له ده‌ره‌وه یان له ناوچه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌و بڕیارنامه‌یه هه‌موو ئیتاڵیا ده‌كه‌ن به ناوچه‌یه‌كی پارێزراو.
جۆزێپێ كۆنتێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه بڕیاریانداوه له‌مڕۆوه حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانیدا له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات رێوشوێنی به‌هێزتر و توندتر بگرنه‌به‌ر و وتی، "باوه‌ڕم پێ بكه‌ن ئه‌وه ئاسان نییه، جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه. له جددییه‌تی ئه‌و كاره تێده‌گه‌ین. هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك ده‌گرینه ئه‌ستۆ. كاتی به‌رپرسیارێتییه. ته‌ندروستی مافی بنه‌ڕه‌تی هه‌مووانه. رێگه به هه‌نگاونان بۆ دواوه ناده‌ین. بڕیاری دروست بۆ ئه‌مڕۆ مانه‌وه‌یه له ماڵه‌وه. داهاتووی ئیتاڵیا له‌ده‌ستی ئێمه‌دایه. ده‌بێت هه‌مووان ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆزێپێ كۆنتێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له ته‌واوی وڵات‌دا ده‌وامی قوتابخانه‌كان و زانكۆكان تا سێی نیسان پشوو ده‌بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به یارییه‌كانی تۆی پێشه‌وه تا سێی نیسان راده‌گیرێن.
هاوكات جۆزێپێ كۆنتێ پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كرد كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه، ته‌نها سوپا، کەرتی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌توانن به سه‌ربه‌ستی هاتوچۆ بکەن.