2020-03-21   545     
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بوونە هۆی بەربەست لەبەردەم ئێران بۆ کڕینی کەلوپەلی پزیشکی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
ئاوێنه: لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا کە سزاکانی ئەمریکا بوونە هۆی بەربەست لەبەردەم ئێران بۆ کڕینی کەلوپەلی پزیشکی و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
هاوکات زەریف وتیشی، ''ئێران خاوەنی کەلوپەلی پزیشکی پێویست نییە و هۆکارەکەشی بۆ سزاکانی ئەریکا بەسەر ئێران دەگەڕێتەوه''.
شایەنی باسە وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند ''ئێرانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دەمرن، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێک ناگرێتەبەر''.