2020-03-21   472     
لە ئیسرائیل ١٧٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) تۆمارکراو، بەوەیش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە بەرزبوویەوە بۆ ٨٨٣ کەس.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە راگەیەندراێکدا بڵاویکردەوە کە ١٧٨ کەسی دیکە لە ئیسرائیل تووشی ڤایرۆسی کۆرنا بوون.
ئاماژەی بەویشکردووە، بەوەیش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل بەرزبووەتەوە بۆ ٨٨٣ کەس کە ١٥یان رەوشیان خراپە و ٣٦ی دیکەشیان چاکبوونەتەوە.
دوێنێ هەینی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) لە ئیسرائیل تۆمارکرا.
وهزارهتی تهندروستی ئیسرائیل رایگهیاندبوو ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، پیاوێكی تهمهن ٨٨ ساڵ بوو.