له‌ فەرەنسا پزیشکێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
  2020-03-22       526       
وەزارەتی تەندورستی فەرەنسا گیان لەدەستدانی یەكەم پزیشكی بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیاند.

ئاوێنه‌: ئۆلیڤەر ڤیران وەزیری تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند پزیشكێك بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنای نوێ گیانی لە دەستداوە.

ڤیران وتی” ئێوارەی دوێنێ گیانلەدەستدانی پزیشكێم پێ راگەیەندراوە، بە پێی زانیاریەكان ئەوە یەكەم حاڵەتی تووشبوونی پزیشكە بە كۆرۆنا”.

ڤيران رەتیكردەوە هیچ زانیاریەكی دیكە بدات، ئەوەش وەك رێزێك بۆ  خواستی بنەماڵەی پزیشكەكە و نهێنی تەندروستی.

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە فەرەنسا گەیشتۆتە ١٢ هەزار و ٦١١ كەس، هەورەها ژمارەی مردن تا ئێستا لەو وڵاتە ٤٥٠ كەسە هەتا ئێوارەی دوێنێ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×