لە تورکیا ٢٨٩ حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا
  2020-03-22       571       

وەزیری تەندرووستی تورکیا رایگەیاند، ٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدا و ٢٨٩ حاڵەتی دیکەی توشبوونیش تۆمارکرا. 

ئاوێنه‌: لە بڵاوکراوەیەکدا فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩ کەس بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە کۆڤید-١٩ گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٩ حاڵەتی دیکەی توشبوونیش تۆمارکرا.

هاوکات کۆجا راسیگەیاند کە تا ئێستا ٢٠ هەزار و ٣٤٥ کەس پشکنینی بۆ کراوە و هەزار و ٢٥٦ کەس پشکنینەکانیان پۆزەتیف دەرچوو.

وەزیری تەندرووستی ئەوەشی وتووە کە تاوەکو ئێستا ٣٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان کەسانی بەتەمەنن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×