وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی ٣٠ هاوڵاتی دیكه پۆزه‌تیڤ بوه و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن، هاوكات داوایه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزایان تێدایه.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا باسی لەوە کردووە، لە ماوەی رۆژی رابردوودا، شەش لە ناوچەی رەسافەی بەغدا، سێ لە شاری پزیشکی بەغدا، لە هەریەک لە کەرکوک، دیوانییە و بەسرە کەسێک، چوار کەس لە کەربەلا و چوار کەس لە نەجەف، دو کەس لە هەولێر و دوو کەس لە موسەنا و شەش کەسیش لە سلێمانی تووسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ، دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کەسێک لە کەرکوک و کەسێکیش لە بابل.
جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ئه‌نفله‌وه‌نزایان تێدابێت، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له عێراق توشی په‌تاكه هاتون، سه‌ره‌تا نیشانه‌كانیان فه‌رامۆشكردوه و دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی رۆشتوه ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن.
کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ٣٤٦ کەسن کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت ٢٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.
روونیشیکردووەتەوە، 14 تووشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە، دوو کەسیان لە بەغدا، سێ کەس لە بەسرە، دوو کەس لە نەجەف، کەسێک لە کەربەلا و کەسێکیش لە دیالە و پێنج کەسیش لە سلێمانی.