664 هەزار و 343 کەس لە سەرانسەری جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون
  2020-03-29       495       

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە  29-3-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا،  664 هەزار و 343 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و لەو ژمارەیەش، 365 هەزار و 757 کەس لە وڵاتانی دیکەی جیهان جگە لە ئەمریکا، ئیتاڵیا و چین، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

ئاوێنه‌: هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ،  ، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە ئەمریکا گەیشتووەتە 124 هەزار و 676 کەس و لە ئیتاڵیا گەیشتووەتە 92 هەزار و 472 کەس، لە کاتێکدا لە چین 81 هەزار و 439 کەسە.

 بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان لە چین گەیشتووەتە سێ هەزار و 300 کەس، لە ئەمریکا گەیشتووەتە دوو هەزار و 227 کەس و لە ئیتاڵیاش گەیشتووەتە 10 هەزار و 23 کەس، لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش گەیشتووەتە 15 هەزار و 385 کەس کەس.


زۆرترین ژمارەی مردووان جگە لە ئیتاڵیا، چین و ئەمریکا، لە وڵاتانی، ئێران (دوو هەزار و 517 کەس)، ئیسپانیا (پێنج هەزار و 982 کەس)، فەرەنسا (دوو هەزار و   314 کەس)، بەریتانیا (هەزار و 19 کەس)، هۆڵەندا ( 639 کەس)، لە کۆیای باشوور (154 کەس)، ئەڵمانیا ( 478 کەس) و لە سویسراش (271 کەس)، تۆمار کراوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا. 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×