وەزیری ناوخۆ: مەبەست لە بڕیارەکەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندنی قۆناغەکه‌ بوو
  2020-04-04       356       
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانییدا، وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، مەبەست لە بڕیارەکەی دوێنێ شەو بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکان و هەڵسەنگاندن بووە بۆ قۆناغەکە.

ئاوێنه‌: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، دڵنیایی دەدەین کە مەترسییەکان زۆرن و بەشێک لە هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بەکارهێنانی پێناسەی جۆراوجۆر، هەندێک کەس خۆیان لە بازگەکان دەربازکردووە. ئەمەش وایکردووە، رێگە پێدانێکی زۆر کراوە و لە هەندێک شوێن جەنجاڵی دروست بووە.

ئاشکراشیکرد، هەندێک کەس باس لەوە دەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جیاوازە، لە راستیدا، ڤایرۆسەکە جیاواز نییە، بەڵکو حکومەتی هەرێم، زوو ستراتیژیەتی خۆی بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسەکە خستەڕوو و رێکارەکان زوو دەستپێکران.

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند، زۆربەی حاڵەتەکانی ئێستا لە ئەنجامی پشکنینە بۆ ئەو کەسانەی پێشتر لە دەرەوەی وڵات هاتوونەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×