ئەنجومەنی وەزیران: ئەنها حكومەتی هەرێم رێگەپێدراوە بۆ كۆكردنەوەی پارەی هاوكاری
  2020-04-05       921       

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: جگە لە كەمپینەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییەو بۆ هیچ كەس و لایەنێك نییە كەمپین رابگەیەنێت.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا لەزاری سەرچاوەیەكەوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ كەمپینێك بۆ كۆكردنەوەی پارە بەناوی هاوكاری رێگەپێدراو نییەو بۆ هیچ كەسێك یان لایەنێک نییە كەمپین رابگەیەنێت.

جەختیشی كردۆتەوە كە حكومەت خۆی سەرپەرشتی كۆكردنەوەی هاوكارییەكان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێكی ناوەندی و سەرتاسەری بەناوی "بەیەكەوە بەهێزترین" راگەیاندوە، كە ژمارە حیسابی بانكی تێدا دانراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت هاوكاریی و بەخشینەكانیان بگەیەنن.

سەرچاوەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستۆتەڕو كە کەمپینی "بەیەکەوە بەهێزترین"ی تایبەت بە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا بەردەوامەو دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینە:

بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493 
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:

07705590001
07501751911

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×