لە 24 سەعاتی رابردودا 19 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون
  2020-04-05       869       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 حاڵەتی دیكەی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتۆتە 233 توشبو.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوی ژمارە 40ی خۆیدا، ئاشكرایكرد: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراون: (٦٤٠) لە هەولێر، (١٢٢) لە سلێمانی، (٩٠) لە دهۆك و دەرئەنجام (١٩) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆمارکران.

بەپێی راگەیەندراوەكە 18 حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون و هەمویان بەركەوتوی توشبوی پرسەی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانن كە پێكدێن لە: (٨) پیاو كە تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵانە و (٦) ئافرەت كە تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) ساڵانەو (٤) منداڵ كە تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵانە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە حاڵەتێكیشیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە كە پێكدێت لە: پیاوێكی تەمەن (٦١) ساڵان لەناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچو دوای ئەوەی گیانی سپاردبو.

راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردوە كە کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (٢٣٣) توشبو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیەو (٨٥) نەخۆشیش چاکبونەتەوەو ئەوانی تر هەمویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

دەقی راگەیەندراوەكە...

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی نیسانی٢٠٢٠

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×