لە توركیا 44 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-17       412       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 368 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 44 توشبوی ڤایرۆسەكەش لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا لە توركیا گەیشتۆتە 149 هەزارو 435 كەس و كۆی ژمارەی ئەو كەسانەش كە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە چوار هەزارو 140 كەس.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو 825 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە 109 هەزارو 962 كەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×