27 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە توركیا گیانیان لەدەستدا
  2020-05-21       162       

وەزارەتی تەندروستی توركیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 961 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 27 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 33 هەزارو 633 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراون و دەرئەنجام 961 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتی توشبوان لە توركیا تا ئێستا گەیشتۆتە 153 هەزارو 548 كەس.

وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 27 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە وڵات گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە چوار هەزارو 249 كەس.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە تاوەكو ئێستا 114 هەزارو 990 توشبوی كۆرۆنا لە توركیا چاكبونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×