پۆلیسێك بەهەڵە خۆی و کەسێکی تر بەفیشەک برینداردەکات
  2020-05-23       463       

مقه‌ده‌می عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئێوارەی رۆژی هەینی لەنێو بازاڕی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک کەپیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە دەستکاری دەمانچەکەی کردوەو فیشەک لەدەستی دەرچووە لەئەنجامدا خۆی بەسوکی برینداربوەو هاوڵاتیەک کەلەهەمان جێگابووە بەسەختی بریندار کردوەو دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

ئاوێنه‌: راشیده‌گه‌ێنێت، لەئێستادا دەست بەسەر دەمانجەکەدا گیراوەو ئەوکەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە .

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×