2020-05-31   787     
ئا: لوقمان عه‌فوور
ناردنی كه‌شتی ئاسمانی دروستكراوی كۆمپانیا SpaceX ی تایبه‌تی (ئیلۆن مسك) به دوو سه‌رنشینه‌وه، له سه‌عات 3:22 ی دوانیوه‌ڕۆی 30ی ئایاری 2020، بووه یه‌كێكی دیكه له رۆژه مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ناردنی كه‌شتی SpaceX سه‌رده‌مێكی نوێی كه‌شتی ئاسمانی-یه بۆ بۆشایی گه‌ردوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌دوای 11 ساڵ، جارێكی دیكه بۆ خولگه‌ی گه‌روه‌ی زه‌وی.
هه‌ریه‌ك له‌سه‌رنشینه‌كانی (دۆگ هیرلی و بۆب بهنگن) له ئاژانسی ناسا، گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئاسمان كرد له ناو كه‌بسولی ئه‌ژدیهای ره‌ش و سپی له‌شێوه‌ی گولله تۆپێك له‌سه‌ر لوتكه‌ی موشه‌كی ڤالكۆن 9. گه‌شته‌كه‌ش له هه‌مان پێگه‌ی رۆیشتی تیمی ئه‌پۆلۆ-ه‌وه بوو بۆ سه‌ر مانگ نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر.
هیرلی به‌ر له ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كه وتی: "رێگه‌بده‌ن ئه‌م مۆمه داگیرسێنین" كه ئه‌مه‌ش وشه‌یه‌كی مێژوویی ئالان شیبرد به‌كاریهێنا له‌یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانی مرۆیی ساڵی 1960.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئه‌ی بی سی نیوز، بڕیاره هه‌ردوو كه‌سه‌كه له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌پسوله‌وه پاش نزیكه‌ی 19 سه‌عات بگه‌نه وێستگه‌ی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دووری 250 مایل له‌سه‌ر رووی زه‌وی و به‌خێرایی نزیكه‌ی 27 هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا. وتیشی: "بۆ ماوه‌ی 4 مانگ ئه‌و دوو كه‌سه له‌وێ ده‌مێننه‌وه و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رووی زه‌وی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "پارچه‌و پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ش به رێگاوه ده‌خرێته خواره‌وه‌ی بۆ ناو زه‌ریا".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ستار ئاتد ستریپ-یش نوسیه‌تی: "ئه‌مه كارێكه له ساڵی 1970كانه‌وه جیهان به خۆیه‌وه نه‌دیوه".
ئه‌ركه گه‌وره‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ناو نه‌خۆشی كۆڤید-19 تێپه‌ڕ ده‌بێت كه ژماره‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه زیاتر له 105 هه‌زار كه‌سه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ناسا پێیانوایه كه ئومێده‌وارن ئه‌م كه‌شتیه رۆحی مه‌عنه‌وی ئه‌مریكاییه‌كان به‌رزكاته‌وه و پیشانی بدات كه ئه‌مریكا چی كردووه.
سپەیس ئێکس، بووه یه‌كه‌مین كۆمپانیای تایبه‌ت كه كه‌شتی ئاسمانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بكات.
(ئیلۆن مسك) خاوه‌تی پرۆژه‌كه و هه‌روه‌ها پشتیوان و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا-ی كاره‌بایی دوای ده‌رچوونی كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و ئاسمان كه دڵی له ناو قه‌فه‌زری سنگیدا له‌وپه‌ڕی لێداندا بوو، وتی: "ئه‌مه شتێكه پێویسته هه‌موو كه‌سێك له‌كاتی داهێنانه‌كه‌یدا، دڵی وا لێده‌دات ".
ساڵی 2011 كه‌شتی ئاسمانی روسی به پاڵپشتی ئاژانسی ناسا دوو كه‌شتیوانی ئاسمانی ئه‌مریكایان له كازاخستانه‌وه گه‌شت پێكرد به‌ره‌و وێستگه‌ی ئاسمانی. به‌ڵام جیاوازی ئه‌م جاره له‌وه‌دایه كه كه‌شتییه‌كه ئه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ناسا، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ناسا ئه‌ركی دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی چنگكه‌وتووه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی SpaceX و بۆینگ كه تێچووه‌كه‌ی 7 ملیار دۆلار ده‌بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه كه‌شتی ئاسمانی بۆینگ كه هه‌ڵگری كه‌پسولی ستالینز-ه نه‌گاته ساڵی 2021 كه‌شتیوانه‌كانی بگه‌یه‌تێته بۆشایی ئاسمان.
ئاژانسی ناسا پلانی داناوه كه دوو كاری گه‌وره بكات له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا: گه‌شتێكی ئاسمانی تر بۆ سه‌ر مانگ، هه‌روه‌ها گه‌شتی مه‌ریج له‌ساڵی 2030.