فاتح شاهین، ئه‌مینداری گشتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری
توركیا(ئاكه‌په) به ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌نكه‌ره
رازی نییه‌و ده‌ڵێت، تانه له‌و ئه‌نجامانه ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: ئه‌و وتانه‌ی ئه‌مینداری گشتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان
دوای ئه‌وه دێن كه دوێنێ له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، بۆ یه‌كه‌مجار دوای
16 ساڵ ئه‌و حزبه شاره‌وانی ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی له‌ده‌ستداو هه‌روه‌ها له‌ئه‌سته‌نبوڵ-یش
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه به زیاتر له 25 هه‌زار ده‌نگ
له پێشه‌وه‌ی بیناڵی یڵدرم، كاندیدی ئاكه‌په‌وه‌یه، له‌كاتێكدا زیاتر له له‌سه‌دا
99ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه.
فاتح شاهین، ئه‌مینداری گشتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه له‌تویتێكدا رایگه‌یاند"چه‌ندین ده‌نگی پوچه‌ڵ و پێشێلكارییان له‌زۆربه‌ی
زۆری سندوقه‌كانی ئه‌نكه‌ره‌دا تۆماركردون، كه نزیكه‌ی 12 هه‌زار و 158 سندوق ده‌بن."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه حزبه‌كه‌یان مافی خۆی به‌كارده‌هێنێت
و تانه له ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان له‌ئه‌نكه‌ره ده‌دات.