کۆمپانیای سیمنسى ئەڵمانى و حکومەتی عێراق رێككه‌وتنێكیان
له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی كاره‌بای
عێراق به بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ ئیمزا كرد.
ئاوێنه: کۆمپانیای سیمینسى ئەڵمانى بۆ تەکنەلۆژیا رایگەیاند؛
لەگەڵ حکومەتی عێراقدا رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد له‌چوارچێوه‌ی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەیەک
بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی کارەبا لەعێراق.
رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌نێوان لوئەی خەتیب وەزیری
کارەباری عێراق و جۆی کایسەر سه‌رۆكی کۆمپانیای سیمینس ئیمزاكرا ئه‌وه‌ش دوای کۆبونەوەى
مێرکل و عەبدولمەهدی لە بەرلین.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
رایگه‌یاند، كۆمپانیای سیمینس-ی ئه‌ڵمانی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێكی زۆری
پڕۆژه‌كانی نه‌خشه‌ڕێگاكه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی كاره‌بای عێراق به‌رێته‌وه
كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 14 ملیار دۆلار.
ئه‌و لێدوانه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك لێدانێكه له
كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی كه له كێبڕكێیه‌كی ته‌واودابو بۆ وه‌رگرتنی
پشكی شێر له پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی تۆڕی كاره‌بای عێراق.
به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند كه سیمنس ده‌رفه‌تێكی
باشی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌كانی پڕۆژه‌كه به‌رێته‌وه.
به‌پێی دوێچه‌ڤیله‌ی ئه‌ڵمانی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، سیمینس
ببێته هاوبه‌شی سه‌ره‌كی عێراق له پڕۆژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی كاره‌بای ئه‌و وڵاته‌دا
كه له‌دوای شه‌ڕ زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتوه. له‌وه‌شدا رۆڵی ئه‌نگێلا مێركل،
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌رچاوه كه به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه هاوكاری وه‌رگرتنی ئه‌و
پڕۆژه‌یه‌ی بۆ سیمینس كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لێدوانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به
واتای ئه‌وه نییه كه سیمینس تاكه سودمه‌ند بێت له پڕۆژه‌كه‌و هه‌روه‌ك به
مانای ئه‌وه‌ش نایه‌ت كه سیمنس به‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆی به‌ته‌واوه‌تی جه‌نه‌راڵ
ئه‌لكتریكی ئه‌مریكی له پڕۆژه‌كه دروخستبێته‌وه.
به‌پێی رۆیته‌رز ساڵی رابردو حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه گوشاری
كردوه له سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی جێبه‌جێكردنی
نه‌خشه‌ڕێگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نه‌راڵ ئه‌لكتریكدا بێت.
ژماره‌یه‌ك به‌رپرس له‌حكومه‌تی عێراقی باسیان له‌وه كردبو كه له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه گوشاریان لێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زیاتری جه‌نه‌راڵ
ئه‌لكتریك یه‌كلایی بكه‌نه‌وه نه‌ك سیمینس.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سیمینس و وه‌زیری كاره‌بای عێراق، پێویسته
توانایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با نوێ بكرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها په‌ره به وێستگه‌كانی
كاره‌باو فراوانكردنی تۆڕه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با بدرێت.
كایسه‌ر، سه‌رۆكی كۆمپانیای سیمینس هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان پابه‌ندن
به‌وه‌شه‌وه كه پشتیوانی عێراق بكه‌ن له مه‌شقپێكردن و پشتیوانی دارایی چه‌ند
پڕۆژه‌یه‌ك و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاری باش و ده‌رفه‌ت بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی بچوك
و مامناوه‌ند.
سیمینس باسی له‌وه كردوه كه له‌چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌دا سێ گرێبه‌ستی
ئیمزاكردون به به‌های 700 ملیۆن یۆرۆ(785ملیۆن دۆلار) كه ده‌بێت لانیكه‌م له‌هاوینی
ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكرێت.