وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ئاگاداری هەر سەركێشییەك بن
  2019-05-13       948       

 

وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر زاری عەباس موسەوی، وتەبێژەكەیەوە رایدەگەیەنێت ئاگاداری هەر سەركێشییەك بن، ئاماژەبەوەش دەكات پیلانێك بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە لەئارادایە.

ئاوێنە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران، عەباس موسەوی لەسەر دواین پەرەسەندنی كێشەكانی نێوان ئێران‌و ئەمریكا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە  كە تێیدا داوا دەكات لێكۆڵینەوە لەسەر هێرشكردنە سەر كەشتییەكانی عەمان بكرێت، باس لەوەش دەكات هێرشكردنە سەر چوار كەشتی نائارامی‌و كێشە لەناوچەكە دروست دەكات.

 

 

پێشتر حكومەتی ئیمارات راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاشكرای كردبو كە لەلایەن لایەنێكی نەناسراوەوە چوار كەشتی بازرگانی كراونەتە ئامانج‌و دو لەو كەشتیانە سعودیە‌و تایبەتە بە هەڵگرتنی نەوت، باس لەوەش دەكرێت  زیانێكی زۆریان پێگەیشتوە، ئاماژەی بەوەش كردوە ئەو هێرشانە نائارامی لەناوچەكە دروست دەكات‌و كاریگەری نەرێنی بۆ سەر جوڵەی بازرگانی دەبَێت.



دوای بەدوای ئەنجامدانی ئەو هێرشە وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و وڵاتانی بەحرەین، عەرەبستانی سعودیە‌و میسر‌و عەمان‌و ئوردن داوای دەستبەجێ‌ لێكۆڵینەوە دەكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×