ئومێد خۆشناو: ئومێد دەكەین لایەنەكانی دیكەش كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم هەبیت
  2019-05-14       316       

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی ئەو رێككەوتنەی واژۆكراوە نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی‌و گۆران‌و یەكێتی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئاماژەبەوەش دەكات كاندیدەكەیان 91 دەنگی پەرلەمانتارانی هەیە، دەشڵێت "ئومێد دەكەین لایەنەكانی دیكەش كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم هەبێت".


ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی كاندیی حزبەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە ئه‌و كاندیده‌ی ئەوان هەیانە  بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانییه‌، به‌پێی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئەوان‌ كاندیدی پارتی، گۆڕان، یه‌كێتییه‌، وتیشی " ڕێككه‌وتوین كه‌به‌وجۆره‌ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌ كه‌ پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، واته‌ ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه‌، گروپێكه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه".


‌ ئاماژەبەوەش دەكات ئەوان ئومێد ده‌كه‌ن لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان هه‌بێت یا كه‌سانی بێ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه ‌له‌خۆیان ڕاده‌بینن بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌، باس لەوەش دەكات كاتی خۆی كه‌ پێداگرییان ده‌كرد كه‌ له‌ناو گه‌له‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت تا ئه‌و مافه‌ مافی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌مو هاوڵاتیان بێت دەشڵێت  "بۆیه‌ خۆشحاڵین به‌ بونی كاندیدی زۆر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه‌ به‌ زۆربونی كاندید پڕۆسه‌كه‌ جوانتر و ڕێكتر ده‌كات".

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×