مەلیکێک لە فلێکس، وێنەى شێخ مەحمود لەبەردەرگى سەراى سولەیمانى بەنموونە...
  2021-08-17       2247       

زامۆئا داراغا

لەو باوەڕەدام زۆربەمان ئاگامان لە مێژووى نەتەوەکەمان نییە, وە تائێستا زۆربەى ئەو میژووە بە شاراوەیى ماوەتەوە نەکەوتۆتە بە ڕوناکى و شرۆفە کردن.
لەم بۆچوونەوە بۆمان دەرئەکەوێت کە ئێمە چەند هەژارین لە ڕووى زانیاریەوە سەبارەت بە مێژووەکەمان وە مامەڵە کردنى لەگەل ئەم مێژووە بە چەند نایفى و ڕواڵەتیى لەگەڵ ئەکەین.
ناساندن و بەرجەستەکردنى میژووى نەتەوەکەمان لە ڕێگەى هونەرەوە وە بەم شێوە ( هەرزان بازارە ) هیچ سودێکى لێناکەوێتەوە بەڵکو زیانى زیادترە وە هیچ پرسیارێک دروستناکات وە زووتر ئەم مێژووە کاڵ ئەبێتەوە و لە بیر ئەجێتەوە وە بگرە ڕێز لەدەست ئەدات.
ئەمەى ئیستا ڕوو ئەدات کارەساتە کەسایەتیەکى گەورەى ناو مێژووى نەتەوەکەمان بە پارجەیەک فلێکس گوزارشت بکرێت وە مامەڵەى ( هەرزان بازارى ) لەگەل بکرێت کە هیچ جیاوازیەکى ئەوتۆ نەبێ لەگەل ڕیکلامى کۆمپانیایەکى بازرگانیدا وە هیچ هونەرێکى تیانەبێ پیویستە ئەم مەهزەلەیە ڕاگیرێت .
دوێنێ لە مەراسیمێکى گەورەدا پەردە لەسەر وێنەى ( شێخ مەحمود ) لابرا لە سەنتەرى شارى سولەیمانى ( بەردەرکى سەرا ) کە هەستابوون بە نۆژەن کردنەوەى تابڵۆى فلێکسى ( مەلیک مەحمودى حەفید 1882 - 1956 ) کە فۆتۆیەکى ( شیخ مەحمودە ) لەسەر فلێکس چاپکرکراوە بە هەمان قەبارە و لە هەمان شویندا.
هەموومان ئەزانین فلێکس مەتریالێکى ( کاتیە ) وە بەرگەى سەرما و گەرما ناگرێت وە دواى کاتێکى دیاریکراو کاڵ ئەبێتەوە شی ئەبێتەوە و دەدڕێت, لە ئیستادا بەردەرگى سەراى سولەیمانى هەمووى ( تەنراوە ) بەم فلیکسە ناشرینانە لە ریکلام و وێنەى کۆنى سولەیمانى کە سیمایەکى ناشرینى داوە بە سەنتەرى شارەکە, سەرەڕاى ئەوەى ئەم مەتریاڵە دژە ژینگەیە وە ئەبێتە هۆکارى پیس بوونى ژینگەى شارەکە.
پێشنیار ئەکەم کە بە زووترین کات ئەو هەموو فلێکسانەى کە لە سەنتەرى شاردا دانراون لاببرێن وە بە وێنەکەى (شیح مەحمود )ەوە ناکرێت بەک شێوەیە مامەڵە لەگەڵ سپەیسی سەنتەرى شار بکرێت وە ئەم ( هەرزان بازاریە ) لە کوالیتى و ناشرین کردنى شار ڕابگیرێت, ڕێز بۆ چاوى هاوڵاتیانى شارەکە ڕاگرن وە ئاگادارى چێژى گشتى ( ذوق العام ) بن , نە شارەکە ناشرین بکەن وە نە مێژووەکەمان هەرزان بازار بکەن. زامۆئا داراغا 16/08/2021
تێبینى :- ئەمڕۆ سەردانى تابڵۆى فلێکسى ( شێخ مەحمود )مدا بینین چەند ئەو شوینە پیس بووە کە پر بووبوو لە بوتڵى ئاوى مەراسیمى لادانى پەردەى تابلۆى فلێکسەکەو کە بەو ناوەدا بڵاو بووبووەوە سەنتەرى شار بووبوو بە شوێنى زبڵدان .

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×