محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، دۆناڵد
ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌رگیز كۆتایی ئێران نابینێت.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د
جه‌واد زه‌ریف، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دوای دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پاكستانی
له ئیسلام ئاباد، رایگه‌یاند"ئێران كۆتاییهاتنی ترامپ ده‌بینێت، به‌ڵام
ترامپ هه‌رگیز كۆتاییهاتنی ئێران نابینێت."
وتیشی"ترامپ، چه‌ندین جار گه‌لی ئێران به تیرۆر تۆمه‌تبار كردوه، ئه‌و
وشه‌یه ته‌نها بۆ خۆی گونجاوه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوانیانه‌وه ماوه‌یه‌كه
شه‌ڕه لێدوان له‌نێوان به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مریكیدا بره‌وی سه‌ندوه.