2019-05-24   1322     
دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ بریاریداوه هێزی سهربازی زیاتر رهوانهی رۆژههڵاتی ناوهراست بكاتو جهخت لهوهش دهكاتهوه كه رهوانهكردنی ئهو هێزه بۆ پاراستنی سهربازهكانیانه لهناوچهكه.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەر لەسەردانەکەی بۆ ژاپۆن، بهرۆژنامهنوسانی راگهیاند، ئەو ھەزارو ٥٠٠ سەربازەی رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکرێن، ئەرکی "پاراستن"ی سەربازانی ئەمریکا لەو ناوچەیە دەگرنە ئەستۆ.
چاوەڕێ دەکرێ پنتاگۆن وردەکاری زیاتر لەسەر ناردنی ئەو ھەزارو ٥٠٠ سەربازە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکات.
ماوەیەکی کەم بەر لەلێدوانەکەی ترەمپ، میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاندبو کە ترەمپ زانیاری پێویستی لەسەر ناردنی ئەو سەربازانە بەکۆنگرێس داوە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی سهربازی ئهمریكی بهئاژانسی سی ئێن ئێنی راگهیاندووه، وەزارەتی بەرگری دەیەوێت توانای سەربازی زیاتر لەناوچەکە لەبەردەستدا بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران، چونکە لەو بڕوایەدان هەڕەشەو مەترسییەکانی ئێران هێشتا بەهێزە لەسەر ناوچەکە.
لەئێستادا پاتریک شاناهان کارو ئەرکەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا بەڕێوە دەباتو دەسەڵاتی ئیمزاکردنی ناردنی هێزی زیاترو توانای سەربازیی وڵاتەکەی هەیە بۆ ناوچەکە، بەڵام پێویستە پێشتر سەرۆکی ئەمریکا لەوردەکاریی پلانەکانی ئاگادار بکاتەوە.