2019-06-21   696     
دۆناڵد تره‌مپ
دۆناڵد تره‌مپ هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی كوژرانی 150 كه‌سه‌وه بووه له‌هێرشه‌كه‌دا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌میكا له‌توتێكدا هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێرانی ئاشكرا كردوه‌و نوسیوه‌یتی، "بڕیاربووه سوپای وڵاته‌كه‌ی سێ شوێنی ئێران بۆردومان بکات، بەڵام کاتێک پـرسیاری کردووه، چەند کەس بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دەکوژرێن، ژەنەڕاڵێک وەڵامی داوەتەوە 150 کەس، بۆیە 10 خولەک بەر لەکاتی سفری ئەنجامدانی هێرشەکە فەرمانیکردووە ئەنجامنەدرێت.
تره‌مپ دەڵێت، "گونجاو نیـیە لەسەر خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەو هەمو زیانە گیانییە بکەوێتەوە".
لەبەشێکی نوسینەکەی ڕەخنەی لەباراک ئۆباما سەرۆکی پـێشوی ئەمەریکا گرتووه‌و نوسیویه‌تی، "باراك ئۆباما ڕێکەوتنێکی خراپی لەگەڵ ئێران‌دا کرد کە 150 ملیار دۆلار به‌ئێرانیـیەکان بدرێت لەگەڵ 1.8 ملیار دۆلار بەکاش".
پێشتر رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبوه‌وە كه لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە ئامادەكاریان بۆ بۆردومانكردنی چەند ئامانجێكی ئێرانی كردوە، له‌به‌رامبه‌ر خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وانی سیخوری ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بەڵام لەدوا ساتەكاندا ترەمپ، لەفەرمانەكەی پاشگەزبۆتەوە.