ئیسرائیل فڕۆكەخانەی دیمەشق بۆدرومان دەكات
  2019-01-12       437       

ئاژانسی هەواڵی رەسمی سوریا رایگەیاند چەند فڕۆكەیەكی جەنگی ئیسرائیل شەوی رابردو بە چەند موشەكێك دەوروبەری سوریایان كردۆتە ئامانج و بەشێكی زۆری موشەكەكان لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاوە خراونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردۆتەوە كە كاتژمێر 11:15 خولەكی شەوی رابردو چەند فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی بە چەند موشەكێك دەوروبەری دیمەشقیان كردۆتە ئامانج بەڵام هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بەشێكی زۆری ئەو موشەكانەی خستۆتە خوارەوە. 

ئاژانسەكە ئەوەشی نەشاردۆتەوە كە بۆردومانەكە یەكێك لە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە فڕۆكەخانەی دیمەشق پێكاوە.

ئیسرائیل بە پاساوی بەرگرتن لە هەژمونی ئێران كە پشتیوانی بەشار ئەسەد دەكات لەشەڕی سوریادا، ناوەوە چەند بۆردومانێك لەنێو خاكی سوریادا ئەنجام دەدات. 

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×