ئێران رێژەی پوختەكردنی یۆرانیۆم بۆ سەروو 3.6% زیاد ده‌كات
  2019-07-07       735       
لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەو دەرفەتە ٦٠ ڕۆژەی ئێران بە وڵاتانی ئەورووپایی دابوو، وتەبێژی حكومەتی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، لەمڕۆوە پابەندبوونەكانیان بە رێكەوتننامەی ئەتۆمی دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوەو وەك هەنگاوی یەكەم رێژەی پوختەكردنی یۆرانیۆم بۆ سەروو 3.6% زیاد دەكەن.

ئاوێنه‌:  عەلی ڕوبەیعی، وتەبێژی حكومەتی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی تەمووزی 2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەمڕۆوە پابەندبوونەكانیان بە رێكەوتننامەی ئەتۆمی دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوەو وەك هەنگاوی یەكەم رێژەی پوختەكردنی یۆرانیۆم بۆ سەروو 3.6% زیاد دەكەن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ساڵڕۆژی چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند؛ بەشێک لەو بەڵێنانه‌كانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێت.

هەروەها ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی  جەختی  له‌وه‌ کرده‌وه‌  ڕادەی پاشەکەوتی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە سنووری دیاریکراوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (300 کیلۆگرام هێگزافلۆراید UF6 و یان هاوسەنگی ئەوە بڕی 202.8 کیلۆگرام یۆرانیۆم) تێپەڕیوە.

ئێران ڕایگەیاندبوو لە هەنگاوی دووەمدا لە ئاستی پیتاندنی 3.67% تێدەپەڕی و مادەی ئەتۆمی بە پیتاندنی زیاتر بەرهەم دێنێ و هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی ڕیاکتۆری ئەتۆمیش دەگەڕێتەوە ڕەوشی پێش ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×