وەزارەتی بەرگری توركیا: دەست بە ناردنی سیستمی ئێس400ی روسی بۆ ئەنكەرە كرا
  2019-07-12       850       

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، دەست كراوە بە گواستنەوەی یەكەم كاروانی بەشەكانی سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی بەرەو فڕۆكەخانەیەكی سەربازی لە ئەنكەرە.

ئاوێنە: وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، گواستنەوەی یەكەم كاروانی بەشەكانی سیستمی بەرگریی ئێس400ی روسی دەستی پێكرد.

بەیاننامەكەی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەشی یەكەمی سیستمەكە دەگوازرێتەوە بۆ بنكەی ئاسمانی "مورتەد" لە ئەنكەرەی پایتەخت.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە گرێبه‌ستی دابینكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 كه‌ پێویستیی به‌رگریی موشه‌كیی و ئاسمانیی توركیایه‌، رۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژو كراوه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا دژی ئەو هەنگاوەیەو بەشێك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڕەشەی سەپاندنی سزایان بەسەر ئەنكەرەدا كردوە و هەروەك هەڕەشەی بێبەشكردنی ئەنكەرەیان لە بەرنامەی فڕۆكەی ئێف35 كردوە.

لەو روەشەوە پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا راگرتنی مەشقی بە فڕۆكەوانە توركەكان لەسەر فڕۆكەی ئێف35 راگرت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×