پۆلیسی سلێمانی: حەوت كەس بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك دەستگیركران
  2022-12-27       1422       

ئا: ئاوێنە

 

پۆلیسی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، حەوت تۆمەتباریان دەستگیركرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دەركەوت بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەكییەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌هێشتوەو لەترسا هەڵاتوە."

ئەوەشی وتوە"پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردو سەرەتا توانرا دو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونوبوەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن پێنج تۆمەتبارەوە ڕtێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر."

ئاماژەی بەوەشداوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بو تا ئەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران كە حەوت كەسن بەناوەكانی: (ب. خ. ن. لەدایكبوی 2005، م. ر. م. لەدایكبوی 2002، م. م. ق. لەدایكبوی 1999، گ. م. م. لەدایكبوی 1988، ب. ب. ح. لەدایكبوی 1995، چ. ع. ح. لەدایكبوی 1993، ر. س. س. لەدایكبوی 1989)، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسی سزادانی عیرقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.

لەبارەی چارەنوسی كچەكەكەش پۆلیسی سلێمانی وتویەتی، دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە، لە ئێستاشداو بەبڕیاری دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان) لە سلێمانی كراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×