هه‌وڵێكی دیكه‌ی ئێران بۆ رەوانەکردنی مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمان شکستیهێناو وەزیری گەیاندن‌و تەکنەلۆجیای زانیاریی‌و ئه‌و وڵاته‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئاوێنه: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، كۆماری ئیسلامی ئێران مانگی دەستکردی پەیام-یان لەبنکەی ئاسمانیی ئیمام خومەینیەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستیهێناو مانگه ده‌ستكرده‌كه نه‌گه‌یشته بۆشایی ئاسمان.
محەمەد جەواد ئازەری جەهرومی وەزیری گەیاندن‌و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران لەلێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران رایگه‌یاند، قۆناغی یەکەم‌و دووەمی دوای هەڵدانی مانگە دەستکردەکە لەرێگەی موشەکە گوێزەرەوەکە سەرکەوتو بووە، بەڵام قۆناغی جیابونەوەی مانگە دەستکردەکە لەموشەکەکە شکستیهێناوە.
وتیشی، "خێرایی جیابونەوەی مانگە دەستکردەکە لەموشەکە گوێزەرەوەکە گونجاو نەبو، نەیتوانی بگاتە خێرایی پێویست. بەداخەوە لەدوایین قۆناغدا نەتوانرا مانگە دەستکردەکە لەخولگەکەدا جێگیربکرێت".
حكومه‌تی تاران دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاندبو کە له‌پلانیاندایه له‌ڕێگه‌ی موشه‌كی سیمورغه‌وه مانگی ده‌ستكردنی (په‌یام‌و دۆستی) كه كێشه‌كه‌ی 90 كیلۆگرامه‌و به‌ئامانجێكی مه‌ده‌نی به‌كارده‌هێنرێت، ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسان بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی ئێران له‌موشه‌كی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرددا به‌كاریده‌هێنێت، هه‌مان ته‌نكنه‌لۆجیای موشه‌كی زیره‌كی ئاراسته‌كراوی تیادا به‌كارهاتووه.
بۆیه پۆمپیۆ داوای له‌ئێران كرد ته‌واوی چالاكییه موشه‌كییه‌كانی رابگرێت به‌ناردنی مانگی ده‌ستكردیشه‌وه بۆ بۆشایی ئاسمان.